کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە هەولێر دەستی پێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە هەولێر دەستی پێکرد

"کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و محەمەد مووش بەڕێوە دەچێت"

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد مووش وەزیری بازرگانیی تورکیا، کۆڕبەندی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەستی پێکرد.

ئێوارەی دوێنێ وەزیری بارزگانیی تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و نیوەڕۆی ئەمڕۆ دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دیدار و گفتوگۆی هەبووە و ئێستاش بە بەشداریی شاندێکی تورکیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کۆڕبەندە بازرگانییەکە دەستی پێکردووە.

ناوەرۆکی ئەم کۆڕبەندە تایبەتە بە تاوتوێی بازرگانیی وئابووریی نێوان هەرێمی و کوردستان و تورکیا و عێراق و ئامانجیان پێشخستن و گەشەپێدانە بە کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.

 ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ 25/9/2021 وه‌زیرى بازرگانیی توركیا و شاندى یاوه‌رى گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە پێشوازییان لێ كرا.

هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی بەرفراوان و چڕوپڕی لەگەڵ تورکیا لە بواری جیاجیادا هەیە و ئامانجێکی دیکەی سەردانی وەزیری بازرگانیی تورکیا گەشەدانە بە پێوەندییە ئابوورییەکان و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەرانە بۆ کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان

ئامانج لەم کۆبوونەوەیە پەرەپێدان بە پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە و زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای وترکی لە سەرانسەری عێراق کار دەکەن کە زیاتر لە هەزار و 500یان لە هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیای بازرگانیدا چالاکن.