وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە لەبارەی ئاگرێک لە نزیک هاتوچۆی هەولێر دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە لەبارەی ئاگرێک لە نزیک هاتوچۆی هەولێر دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی لەبارەی ئاگرێک لە کۆگایەکی نزیک هاتوچۆی هەولێر دەدات.

لە روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ رەتی دەکاتەوە ئەو دەنگۆیانە راست بن، کە ئاگرەکە لە بینای هاتوچۆی ناو شار سەری هەڵدابێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رووداوەکە لە رۆژی 11-9-2021 لە کۆگاکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە رووی داوە و بەهۆیەوە کۆگاکە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرایزلەر مۆدێل 2017 سووتا.

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان:

دوای روودانی ئاگر کەوتنەوە لە گەراجێکی مۆلیدە لە گەرەکی نیشتیمان لە تەنیشت بینای هاتووچۆی ناوشار لە رێکەوتی (١١/٩/٢٠٢١) کە لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کەوا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بینای هاتووچۆی ناوشار بووە بەڵام دوای کۆنترولکردنی ئاگرەکە راستەوخۆ لێژنەیەکی شارەزا و پسپۆر لە پەیمانگایی بەرگری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی پێکهێنرا بۆ لێکولینەوە لە هۆکاری روودانی ئاگرکەوتنەوەکە دوای بەدواداچوون و لێکولینەوە لە راستی رووداوەکە دەرکەوت کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە خودی کۆگایەکەوە دروست بووە بە هۆی شۆرتی کارەبا لە نزیك دەرگای کۆگاکە کە بووتە هۆی سوتانی کۆگای پێلاو و نەعل وە ئۆتۆمبێلی تایبەت جۆری کراسلر مودێل ٢٠١٧  بۆیە بۆ رای گشتی دیار دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک ئاگرەکە لە بینای هاتووچوی ناوشارەوە دروست نەبووە.

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٦/٩/٢٠٢١