زیاتر لە 52 هەزار زیارەتکاری ئێرانی گەیشتوونەتە عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زیاتر لە 52 هەزار زیارەتکاری ئێرانی گەیشتوونەتە عێراق

لێژنەی ناوەندیی چلەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 52 هەزار زیارەتکاری وڵاتەکەی گەیشتوونەتە عێراق.

ئومێد کەوسەری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لێژنەی ناوەندیی چلەی ئێرانی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: هەموو زیارەتکارەکانی ئێران لەڕێی ئاسمانییەوە لە 14 فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە، دەنێردرێنە فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەغدا.

ئومێد کەوسەری هەروەها رایگەیاندووە: رۆژی شەممە 25-9-2021، زیاتر لە 52 هەزار زیارەتکاری ئێرانی گەیشتوونەتە عێراق.

کەوسەری ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی زۆریی ژمارەی زیارەتکارانەوە، ژمارەی گەشتە ئاسمانییە رۆژانەکانیان گەیاندووەتە 88 گەشتی رۆژانە بۆ فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەغدا.

بەپێی رێککەوتنی عێراق و ئێران، ئەمساڵ 60 هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەتوانن بەشداریی رێوڕەسمی ماتەمینی چلەی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێیەمی شیعەکان، بکەن.