چەکدارانی پەکەکە منداڵێکی بێباوکی عەفرین دەڕفێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەکدارانی پەکەکە منداڵێکی بێباوکی عەفرین دەڕفێنن

چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) منداڵێکی بێباوکی ئاوارەی عەفرین دەڕفێنن.

مستەفا شێخۆ، چالاکوانی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: کچەکە ناوی راما عەلی عوسمان (تەمەن 13 ساڵ)ـە و خەڵکی گوندی عەقیبەیە لە شارەدێی شێروا لە عەفرین.

راما عەلی عوسمان لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی جەوانێن شۆڕشگێڕ کە گروپێکی سەر بە پەپەکەیە، لە حەلەب رفێندراوە و نێردراوەتە سەربازگەکانی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

مستەفا شێخۆ هەروەها رایگەیاند: کچەکە باوکی لە ژیاندا نەماوە و لەلایەن داپیرە تەمەن 80 ساڵییەکەیەوە بەخێو دەکرا.

پێش چەند رۆژێکیش رێکخراوەکەی پەکەکە مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی بە ناوی خەلیل محەمەد مەعمۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب رفاند.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن،کە لەم دواییانەدا رێکخراوی جەوانێن شۆڕشگێڕ بەشێک لەو منداڵانەی لە رۆژئاوای کوردستان رفاندبوونی، رەوانەی شنگال و قەندیلی کردوون.