مانگی داهاتوو دەمیرتاش چوارەم كتێبی خۆی بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مانگی داهاتوو دەمیرتاش چوارەم كتێبی خۆی بڵاو دەكاتەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، چوارەم رۆمانی خۆی كە لە زینداندا نووسیویەتی، ڕێکەوتی 2/10/2021 بڵاو دەكاتەوە.

ئەفسوون، ناوی ڕۆمانەكەی ئەمجارەی دەمیرتاشە، بەڵام وەك خۆی باسی دەكات زۆرینەی رۆمانەكەی لەلایەن دوو كچەكەی و هاوسەرەكەیەوە بۆ نووسینەوەی هاوکاریی کراوە.

دەمیرتاش لەبارەی كتێبی ئەفسوون-وە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "لە ساڵی 2020 دا توركیاش وەكوو هەموو وڵاتانی دیكە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاووڵاتییان لە ماڵەوە زیندانی بوون. كاتێك ئێوە ئەم رۆمانە دەخوێننەوە، ئێمە بۆ پێنج ساڵ دەبێت لە زیندانداین، هاوسەر و منداڵەكانیشم وەكوو ملیاران هاووڵاتی تری جیهان لە ماڵەوە بوون و نەهاتنە دەرەوە و لە زیندانیش رێگەیان نەدا پارێزەرەكەم بمبینێت".

دەمیرتاش باسی لەوەش کردووە ئەو شوێنانەی لە رۆمانەكەدا باسیان کراوە، لەڕاستیدا هیچیانم ندیوە نەیبینیوە و پێیدا تێنەپەڕیوم، بەڵام ناوی كارەكتەرەكان و ئەو شوێنانەی باسی كردوون، لەلایەن دوو كچەكەی و باشاكی هاوسەرییەوە بۆم رەوانەی زیندان كراون، واتە ئەوەی لێكۆڵینەوەی لە شوێن و ناوەكان كردووە، دوو كچەكەی و هاوسەرەكەم بوون".

دەمیرتاش نووسیویە: "دەكرێت بڵێم ئەم رۆمانە، خۆم و دوو كچەكەم و هاوسەرەكەم نووسیومانە و سوپاسیان دەكەم".

دەمیرتاش جیا لە رۆمانی ئەفسوون، خاوەنی دوو چیرۆكە بەناوەکانی دەوران و سەحەر، هەروەها ڕۆمانێکی دیکەی بەناوی لەیلان پێشتر بڵاو کردووەتەوە كە لە زیندان نووسیونی و لەلایەن فەرهاد چۆمانی نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی باشووری کوردستانەوە کراونەتە کوردی.