هەندێك هۆكاری لاوازیی سێکسی پیاوان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەندێك هۆكاری لاوازیی سێکسی پیاوان

 

مرۆڤ بەگشتی، لە هەندێك حاڵەتدا بەبێ ئەوەی كێشەی جدیی بۆ دروست بووبێ، مەیل و حەزی سێکسی كەم دەبێتەوە. هەندێكجار كەمبوونەوە، یاخود لاوازبوونی هەستی سێكسی بۆ ماوەیەكی كاتییە و جێی نیگەرانی نییە و تێدەپەڕێت.

بێگومان حاڵەتەكانی لاوازیی سێكسی جیاوازن و پسۆڕان لە پێگەی (زانیاریی بۆ هاوسەران)، باسی هەندێك لەم حاڵەتانە دەكەن، كە گشتگیرن، بەڵام جدیی نین و پێیان وایە لە هەندێك قۆناغدا زۆربەی پیاوان رووبەڕووی ئەم چەند حاڵەتە دەبنەوە و بە شێوەیەكی كاتی كاریگەریی لەسەر ژیانی سێکسییان دروست دەكات.

بۆ نموونە، كاتێك خەمۆكی بەرۆكت دەگرێت، مەیلی سێکسیت كەم دەبێتەوە. یاخود كاتێك ئاستی هۆرمۆنی ئیستوسترۆن كەم دەبێتەوە، هەروەها كاتێك بە بۆنەی بابەتێكەوە زۆر نیگەرانی، یان بەهۆی ئیشەكەتەوە فشاری زۆرت لەسەرە و ماندووی، ئەم حاڵەتانە و دەیان حاڵەتی تر، هەست و سۆز بێ كاریگەریی نین لەسەر كەمبوونەوەی حەز و خواستی سێكسیی پیاوان.

پزیشكان و پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە، ئەم حاڵەتانە كیشەی زۆر جدیی دروست ناكەن و پێویست بە نیگەرانی ناكات و مرۆڤ دوای ماوەیەك ئاسایی دەبێتەوە و بەئاسانی دێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی خۆی.