بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاشکرای دەکات، بەهۆی بایەخدانی کابینەی نۆیەم بە کەرتی گەشتوگوزار، ئاماری هاتنی گەشتیاران لە بەرزبوونەوەدایە.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی ڕێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کرۆناوە بۆ زیاتر لە جارێک بازگە و دەروازەکانی نێوان پارێزگاکان داخران، بهڵام كەرتی گەشتیاری بەهۆی گرنگیدانی تایبەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زۆر باشە و چەندین پرۆژەی گەشتیاریی هاوچەرخ لە هەولێر هەیە و سروشتی جوانی شارەکە و جوانیی هاوینەهەوارەکانی و سەقامگیری و ئارامی و پێشكهشكردنی خزمهتگوزاریی باش به گهشتیاران و پێشوازی لێكردنیان به شێوهیهكی باش له دهروازهكان، لە هۆکارەکانی باشبوونی کەرتی گەشتیارین''.
ئیسماعیل مینەخان، ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران دا و گوتی: "ژمارەی گەشتیاران بەردەوام لە زیادبووندایە و تەنیا له ماوەی نۆ مانگدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 723 هەزار و 188 گهشتیار لە ڕێگای بازگهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی ههولێرەوە سهردانی شاری هەولێریان كردووه، ئەوەش کاریگەریی بۆ سەر زیادبوونی هەلی کار و بازاڕ هەبووە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە ژمارەی گەشتیاران بهراورد بە ساڵانی پێشووتر زۆر زیادی کردووە.
لە هەولێر نزیکەی 14 شاری یاری، 2 باخچەی ئاژهڵان، 336 هوتێل، 130 گوندی گەشتیاری و مۆتێل، 427 چێشتخانه و 20 باخچەی گشتی هەیە، جگە لە چەندین ناوچەی گەشتوگوزاری لە قەراغ ڕووبارەکان و چەندین کەپر. لە ڕاستیدا پرۆژەکانی هەولێر هەمەچەشنن.