كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەندامانی پەكەكە لە قامیشلۆ ھێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەران

پێنج خۆپیشاندەر بریندار دەكەن

ئەمڕۆ هەینی لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە شاری قامیشلۆ و چەند دەڤەرێكی تری رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام درا، بەڵام ئەندامانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بەم هۆیەوە پێنج خۆپیشاندەر بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لە قامیشلۆ ئەندامانی رێكخراوی (جوانێن شۆڕەشگەر)ی سەر بە پەكەكە، لە پێش چاوی ھێزەكانی ئاسایش، ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران، بە دار و بەرد لێیان دان، بەم هۆیەوە زیاتر لە پێنج خۆپیشاندەر بریندار بوون.

جێی باسە خۆپیشاندانەكە لە دژی گرانیی نرخی سووتەمەنی و شتومەك، خراپی رەوشی ئابووری و گرتنی چالاكوانانی سیاسی بوو.