زیانەکانی زۆر خۆشووشتن چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زیانەکانی زۆر خۆشووشتن چییە؟

 

ڕاستە خۆشووشتن بەشێكە لە پاك و خاوێنیی مرۆڤ، بەڵام خۆشۆردنی زۆریش، واتە چەندینجار لە رۆژدا زیانی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی تەندروستیی (تەندروست بە)، ئەو كەسانەی زیادەڕۆیی دەكەن لە خۆشوشتندا، سیستەمی بەرگریی جەستەیان وەكوو پێویست بەهێز نییە.

كاتێك هەمیشە خۆت دەشۆی و لە جۆرەها مادەی پاككەرەوە كەڵك وەدەگری، بەم كارە هەندێك لە بەكتریا بەسوودەكانی سەر جەستەت لەناو دەبەیت، لەکاتێكدا ئەم بەكتریایانە بۆ مسۆگركردنی تەندروستیت گرنگیی تایبەتیان هەیە.

جێ باسە، خۆشوشتن بە ئاوی زۆر سارد، یاخود ئاوی زۆر گەرم، بۆ تەندروستیی دڵ زیانی هەیە.