گەنجێکی سۆران خەڵاتی دیپلۆماسی نەتەوەیەکگرتووەکانی بەدەست دەهێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گەنجێکی سۆران خەڵاتی دیپلۆماسی نەتەوەیەکگرتووەکانی بەدەست دەهێنا

 

کوڕە گەنجێکی دانیشتووی سۆران بە ناوی محەمەد نازم،، دوای بەشداریکردنی له‌ كۆنفڕانسی مودێلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە دوبەی، توانی خه‌ڵاتی دووەم وەک دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

لەمبارەیەوە محەمەد نازم، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دەستخۆشانە لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هانده‌رم بوون بۆ ئەوەی بتوانم له‌ كۆنفڕانسی مودێلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ لاوانی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ب لە دوبەی به‌شداری بكه‌م و هەروەها ئاستێکی باش پێشکەش بکەم و دووه‌م ببم و خه‌ڵاتی دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسه‌كه‌ وه‌ربگرم، کە 200 نوێنه‌ری وڵاتانی جیهانی له‌ خۆگرتبوو، باسی بارودۆخی ئێستای جیهانمان كرد".

گوتیشی: "ئەوەی زیاتر دڵخۆشی کردم به‌ جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه‌ دیارترینیان باڵوێز مه‌لیك نه‌دیم و شێخ عەبدولعەزیز ئەحمەد بوون، له‌ سه‌ر بارودۆخی كورد قسه‌مان كرد و داواكار بووین، كە زیاتر ئاوڕ لە هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی و كورد به‌ گشتی بدەنەوە".