ئەپڵ سەرقاڵی دروستكردنی خزمەتگوزارییەكی نوێیە بۆ ئاشكراكردنی خەمۆكی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەپڵ سەرقاڵی دروستكردنی خزمەتگوزارییەكی نوێیە بۆ ئاشكراكردنی خەمۆكی

كۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی دروستكردنی خزمەتگوزارییەكی نوێیە بۆ ئاشكراكردنی تووشبوون بە نەخۆشیی خەمۆكی.

رۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە كۆمپانیای ئەپڵ هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دەرمانسازی دەكات بۆ دانانی خزمەتگوزارییەكی تازە لەسەر ئامێرە زیرەكەكان بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە دووچاری نەخۆشی دەروونی هاتوون.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی خزمەتگوزارییەكەی ئەپڵ دەتوانێت لە جووڵەی كەسەكە و نووستن و تێكست نووسین بزانێـت كە ئەو كەسە تووشی خەمۆكی هاتووە یان نا.

ڕۆژنامەكە ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە ئەپڵ ئەو كارە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بیوگن دەكات، كە كۆمپانیایەكە رەزامەندی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكانی لە جۆری mild cognitive impairment هەیە كە حاڵەتێكی دەگمەنی نەخۆشی دەروونییە.