داعش به‌رپرسیارییەتی هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی كەلار لەئه‌ستۆ دەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داعش به‌رپرسیارییەتی هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی كەلار لەئه‌ستۆ دەگرێت

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارییەتی هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – كفری گرته‌ئه‌ستۆ، كه‌ شه‌هیدبوونی دوو هاووڵاتی لێ كه‌وته‌وه‌.

داعش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووە كە ئه‌وان بوون په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كەی‌ شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه‌یان ئەنجام دا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌لار – كفری و له‌ ئاكامیدا دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی جێگر خه‌لیفه‌ و یوسف ئیحسان شه‌هید بوون، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون.

چه‌كدارانی داعش له‌ رێگه‌ی دانانی بازگه‌ی وه‌همی هاووڵاتییانیان له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ راگرتبوو و داوای ناسنامه‌یان لێ كردبوون.