نامیلکەیەک سەبارەت بە دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەم چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نامیلکەیەک سەبارەت بە دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەم چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامیلەکەیەک سەبارەت بە دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەم چاپ و بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەواو لەسەر کۆی کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئەم نامیلکەیە دەخاتە بەر چاوی کوردستانیانی خۆشەویست".

ئەوەش خراوەتە روو: "نامیلکەکە لە سێ بەش پێکهاتووە بریتین لە بەشى یەکەم (خەرجى و داهات)، بەشى دووەم (چاکسازى) و بەشى سێیەم (دەستکەوتى وەزارەتەکان)".

ئاماژە بەوەش کراوە: "لە بەشى یەکەمدا وردەکارى خەرجیى و داهاتى مانگانەی حکوومەت لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021ى زایینى خراوەتەڕوو، لە بەشى دووەمیشدا باسى پڕۆسەى چاکسازى لەم دوو ساڵەدا کراوە کە بووەتە هۆى گێڕانەوەى داهاتێکى زۆر و دروستکردنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و کارگێڕى و کەمکردنەوەى خەرجییە زیادەکان، هەروەها لە بەشى سێیەمدا دەستکەوتە گرنگ و ستراتیژییەکانى زۆرێک لە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان خراوەتە ڕوو".

بۆ بینینی تەواوی نامیلكەكە، كلیك لێرە بكە