سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێ کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێ کرد

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق-یان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەری داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو.