وەزارەتی کارەبا: تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی کارەبا: تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021، پەیجی فەرمی وەزارەتی کارەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک لە کۆی نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون".

ئەوەش خراوەتە روو: "بڕیارە بەستانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە مانگی شوباتی 2022 کۆتایی پێ بێت و تەواوی هاوبەشانی کارەبا ببنە خاوەن پێوەری زیرەک".

هەروەها وەزارەتی کارەبا ئاماژەشی بەوەداوە کە بڕی 253 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە تەرخان کراوە.