ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بە چەند ئەكاونت و پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوە كە بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە گوایە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باری تەندروستی تێکچووە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین ئەکاونت و پەیچی ماسکدار بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە، کە گوایە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باری تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بۆ هەموو لایەک ئاشکرای دەکەین وەزیری دارایی و ئابووری تهندروستی زۆر باشه و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە، هەر بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە".