فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى زیاتر له دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوى دێوانه دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/9/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو ملیار و 174 ملیۆن و 78 هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه دا".
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بڕی پاره‌كه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.
بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سەر چەمی دێوانە لە بەری باشووری ڕۆژئاوای دەربەندیخان، توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و 422 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، قووڵیی نزمترین بۆ بەرزترين خاڵی 42 مەترە، بەنداوی دێوانە بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.