ئاوی هەنار بە 15 خولەک شەکری خوێن کەم دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاوی هەنار بە 15 خولەک شەکری خوێن کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەک کە بەم دواییە لەلایەن توێژەرانی سەنتەری توێژینەوەی خۆراکیی مرۆڤ ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئاوی هەنار سوودێکی زۆر بە تووشبوانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو دەگەیەنێت.

‌لە توێژینه‌وه‌كه‌دا کە لە گۆڤاری (Current Developments in Nutrition) بڵاو کراوەتەوە، دەرکەوتووە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی هەنار لە ماوەی 15 خولەکدا شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.

بەشداربوانى توێژینه‌وه‌كه‌ پێش و پاش خواردنەوەی ئاوی هەنارەکە پێوانەی شەکری خوێنیان بۆ کراوە، بۆیان بەدیار کەوتووە دوای 15 خولەک لە خواردنەوەی ئاوی هەنارەکە، شەکری خوێنیان کەم بووه‌تەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی تەنیا ئاویان خواردووه‌ته‌وه‌.

شەکرەی جۆری دوو بەهۆی کەمیی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا دروست دەبێت، بەو پێیەی ئەنسۆلین ‌هۆرمۆنێکە شەکری خوێن ڕێک دەخات.