له‌یلا ئه‌كرم، كاندیدی پارتی له‌ هه‌ولێر: خه‌ڵكى كوردستان مێژوو و خه‌مخۆریی پارتییان له‌به‌رچاوه‌، بۆیه‌ ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌یلا ئه‌كرم، كاندیدی پارتی له‌ هه‌ولێر: خه‌ڵكى كوردستان مێژوو و خه‌مخۆریی پارتییان له‌به‌رچاوه‌، بۆیه‌ ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌ن

 له‌یلا ئه‌كره‌م سه‌عید، ناسراو به‌ له‌یلا هه‌ولێرى، كاندیدی ژماره 27ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنه‌ی سێی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پڕه‌ له‌ خزمه‌ت و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان، "ئێمه‌ش كار ده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتی زیاتردا".

ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، له‌یلا ئه‌كره‌م، كاندیدی ژماره 27ی بازنه‌ی سێی پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: من كه‌ پیشه‌م مافپه‌روه‌ره‌،‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ ده‌كه‌م وا په‌یوه‌ندییان به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ و تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون، ‌كار بۆ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م و هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شایسته‌ داراییه‌كان ده‌ده‌م و كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر پێكهێنانى ده‌سته‌یه‌ك کە نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستانیشی تێدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق ئاگادار بن كه‌ داهاتى وڵاتەکەیان چۆن كۆ ده‌كرێته‌وه‌ و چۆن خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌و كاندیده‌ی پارتی گوتیشی: تا ئێستا حكوومه‌تى عێراق، ماف و شایسته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌داوه‌، كار ده‌كه‌ین لەپێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م مافانه، زۆر مادده‌ى ده‌ستوورى جێبه‌جێ نه‌كراون و هه‌وڵى جێبه‌جێكردنیان ده‌ده‌ین.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ به‌ كاندیدانى پارتى ده‌ده‌ن، چونكه‌ پارتى به‌هێزترین پارته‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، ئه‌و پێگه‌یه‌ی پارتى هه‌یه‌تى، هیچ حزبێك له‌ كوردستان نییه‌تی، له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی زلهێز، ئه‌وه‌ى كه‌ دێته ‌هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى ده‌كەن، چونكه‌ سه‌رۆك بارزانى مه‌رجه‌عى باڵایه‌، پارتى خاوه‌ن مێژوویه‌كى 75 ساڵه‌یه‌ و خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م مێژووه‌ى پارتییان له‌پێش چاوه‌، ده‌شزانن ته‌نیا پارتی خه‌مخۆرى وڵاتە.

له‌یلا ئه‌كره‌م، داوا ده‌كات هاووڵاتیان له‌ رۆژی ده‌نگداندا نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان بۆ بكه‌ن، كاندیدانى پارتییش پێشتر بینراون و هیچ كات مساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر مافه‌كانى كورد نه‌كردووه‌.