عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له‌ سلێمانی 82 دۆنم زه‌ویی موڵكی زانكۆی سلێمانی دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له‌ سلێمانی 82 دۆنم زه‌ویی موڵكی زانكۆی سلێمانی دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك

 عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، ئاشكرای ده‌كا، كه‌ 82 دۆنم زه‌ویی موڵكی زانكۆی سلێمانی، دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك، له‌ كاتێكدا ده‌بوو به‌ یاسا و پێوه‌ریش بدرێ به‌ مامۆستایانی زانكۆ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌ نووسینكدا، ئاشكرای كردووه‌‌ 82 دۆنم زه‌ویی موڵكی زانكۆی سلێمانی، دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك، له‌ كاتێكدا ده‌بوو به‌ یاسا و پێوه‌ریش بدرێ به‌ مامۆستایانی زانكۆ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، به‌پێی به‌دواداچوونی ئه‌و، 82 دۆنم زەوی، کە موڵکی زانکۆی سلێمانییە و دەبوو بە یاسا و پێوەر بدرێت بە مامۆستایانی زانکۆ، به‌ڵام "بەبێ گەڕانەوە بۆ زانکۆ، زەوییەکە دراوە بە کۆمپانیایه‌ك، گوایە قەربوو کراوەتەوە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دۆسیەکەیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کردووە و بڕیارە لێکۆڵینەوە دەست پێبکات.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جێگری سەرۆکی حکوومەت بەرپرسە لە چارەسەرکردنی.