گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: 60 ئۆتۆمبێلمان به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: 60 ئۆتۆمبێلمان به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دا

 گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان، له‌ تویتێكدا، ڕایگه‌یاند كه‌ پابه‌ندن به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 60 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، واین مۆڕۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵه‌تیی دژی داعش لە عێراق و سووریا، له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رای گه‌یاند: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پابەندە بە بەهێزکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ پێشمەرگە، چونکە ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین بۆ هێشتنەوەی ناوچەکە بە ئازادی لە داعش.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌:  ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە 60 ئۆتۆمبێلی سەربازی دیکەی لەچوارچێوەی پڕۆگرامی "ڕاهێنان و پڕچەککردن بۆ لەناوبردنی داعش"ەوە وەرگرت، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

پێشتریش وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەککردنی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گوولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون.