حکوومەت دوو ملیار دینار بۆ بەنداوێک لەسەر چەمی دێوانە تەرخان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەت دوو ملیار دینار بۆ بەنداوێک لەسەر چەمی دێوانە تەرخان دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار دینار بۆ بەنداوێک لەسەر چەمی دێوانە، تەرخان دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داوە.

بڕی پارەکە بریتییە لە دوو ملیار و 174 ملیۆن و 78 هەزار دینار بۆ بەنداوی دێوانە لەسەر چەمی دێوانە، خەرج دەکرێت کە بە یەکێک لەپرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سەر چەمی دێوانە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی دەربەندیخان، توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و 422 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.