به‌شى چواره‌مى شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌شى چواره‌مى شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شى چواره‌مى شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2021 دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، لێدوانێكى نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا بەشی چوارەمى شایستە داراییه‌كان جووتیاران بۆ ساڵی 2021 دەگاتە هەرێمی کوردستان، كه‌ بەم شێوەیه‌ى خواره‌وه‌یه‌:


1 - هەولێر، 900 و 50 ملیۆن دینار
2 - سلێمانی، یەک ملیار و 450 ملیۆن دینار
3 - دهۆک، 150 ملیۆن دینار