سێ سیخوڕی داعش دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سێ سیخوڕی داعش دەستگیر کران

هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق سێ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکرند بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستگیر کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: رۆژی چوارشەممە 22-9-2021، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەکانی داعشیان لە ناوچەی وادی شای لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومان کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بە زیانەکانەکانی ئەو بۆردومانکردنە نەکردووە، کە بۆردومانەکان بە فڕۆکەی جەنگیی F16 و سوخۆی 25 کراون.

هەروەک شانەکە رایگەیاندووە: هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە هەماهەنگیی هەواڵگریی کەرکووک، لە نزیک گوندی خازر لە ناوچەی زاب لە پارێزگای کەرکووک، سێ کەسیان دەستگیر کردووە، کە ”زانیارییان لەسەر سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بۆ داعش کۆ دەکردەوە“.