وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: تۆڕی ئاوی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر درێژ دەكرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: تۆڕی ئاوی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر درێژ دەكرێتەوە

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌شێكى تۆڕی ئاوی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر درێژ دەكرێتەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەستی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی بەشێكی تۆڕی ئاوی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر كرد، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەیەكی پێویستی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە خەرج كرد".

گەڕەكی فەرمانبەران یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، وێڕای پڕۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو، ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆی تێدا ئەنجام دەدرێت.