وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆری مامۆستا ناویان بۆ ڤاكسین وەرگرتن تۆماركردووە، بەڵام سەردانی بنكەكانیان نەكردووە، داوا دەكات ڤاكسین وەربگرن، دەشڵێ ھەفتانە 100 ھەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە ھەرێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/9/2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد زویتن، بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، داوای لە مامۆستایان كرد ڤاكسین وەربگرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ژمارەیەكی زۆری مامۆستا ناوی خۆیان تۆماركردووە، بەڵام سەردانی بنكەكانیان نەكردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
لەبارەی گەیشتنی ڤاكسینه‌وه، گوتی: ئێستا هه‌فتانه 100 ھەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە ھەرێمی كوردستان ئێستا 11 سەنتەری تایبەتی دیكەی ھەڵگرتن و گواستنەوەی ڤاكسینی فایزەر، كە پلەی سیلیزیان خوار80 پلەیە ئەم سەنتەرانە، زیاتر بۆ دەرەوەی پارێزگاكان دەبن بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتی ڤاكسین وەربگرن.
لەبارەی ھەوڵەكانی ڤاكسینپێدانه‌وه، گوتی: ئامانجمانە نزیكەی سێ ملیۆن و 250 ھەزار ھاووڵاتی به ڤاكسین بكوتین، ئێستا لەسەدا 20ـی ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵن، ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ئەوانەشی سەرووی 18 ساڵانن، لەسەدا 13 یان دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.
وه‌زیری ته‌ندروستی، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه گرنگە ھاووڵاتیان ڤاكسین وەربگرن بۆ كەمكردنەوی رێژەی تووشبوون.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ەحمەد زویتن، بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، له كاتێكدا بوو، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/9/2021، ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى، بڕى 14 تۆن پێداویستیی پزیشكى و خۆپارێزی له په‌تاى كۆرۆناى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی كرد، كه به‌پێى پلانێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت.