ته‌ندروستیی جیهانى 14 تۆن پێداویستیی پزیشكى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ته‌ندروستیی جیهانى 14 تۆن پێداویستیی پزیشكى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 14 تۆن پێداویستیی پزیشكى گه‌یانده‌ هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى، بڕى 14 تۆن پێداویستیی پزیشكى و خۆپارێزی له‌ په‌تاى كۆرۆناى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی كرد.

ئه‌و هاوكارییانه‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى، به‌پێى پلانێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت.