وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوە لەبارەی ھەڵگرتنی باج لەسەر چەند بەروبوومێک دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوە لەبارەی ھەڵگرتنی باج لەسەر چەند بەروبوومێک دەدات

 

وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ھەڵگرتنی باج لەسەر چەند بەروبوومێک بڵاوکردەوە و دڵنیایی بە جووتیاران دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/9/2021، وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوەیەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی و لەبەرچاوگرتنی و ناڕەزایی جووتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ بەتایبەت تەماتە و خەیار، لەسەر فەرمانی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدەینە جووتیاران پێداچوونەوە بە بڕیاری نووسراوی پێشوومان سەبارەت بە ھەڵگرتنی باج لەسەر بەروبوومی خەیار، تەماتە، باینجان، بامیە و بیبەر دەکرێت".

هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستووەتە روو: "وەک پاڵپشتییەکی بەروبوومی ناوخۆیی کار بەنووسراومان ژمارە 6764 لە 21/9/2021 ناکرێت".

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە 21/9/2021، وەزارەتی کشتوکاڵ لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردبوو بڕیاریدابوو بەهەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو پێنج بەروبوومە لە 1/10/2021.