كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ قه‌ڵادزێ پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێ

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه‌ لە قەڵادزێ پڕۆژەیەکی کارەبا بە بەهای 106 ملیۆن و 571 هه‌زار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/9/2021، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ لە قەڵادزێ پڕۆژەیەکی کارەبا بە بەهای 106 ملیۆن و 571 هه‌زار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: پرۆژەكە لە دانانی چەند محاویلەیەك بە توانای جیاواز لە گەڕەكی هەنارۆك لەسەر فیدەری پێنجی وێستگەی شەهید فاروق پێک هاتووە، کە گرفتی بارزۆریی کارەبا لە سنوورەکە چارەسەر دەكات و لە ماوەی 45 رۆژدا تەواو دەکرێت.