كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێری رێكخستنی كاروبارەكانیان دەبن

 

ماڵپەرێكی دارایی جیهانی راپرسی لە ناو گەنجاندا ئەنجامداوە سەبارەت بەوەی كە ئاخۆ كام ئامراز بەكاردەهێنن بۆ رێكخستنی دارایی ڕۆژانەیان، لە راپرسییەكە دەركەوتووە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هۆكارێكی سەرەكین بۆ پەروەردەكردنی گەنجەکان بۆ فێربوونی دارایی رۆژانەیان.

ماڵپەری (گیو بانكنگ ریت) كە ماڵپەرڕکی جیهانییە تایبەتە بە راپرسیكردن لەسەر پرسییە داراییەكان، لە دوایین راپرسی خۆیدا كە ئەنجامی داوە، بۆی دەركەوتووە گەنجان تۆڕی كۆمەڵایەتیی (یوتوب و تیك تۆك) وەكو سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ ئاشنابوون لە رێكخستنی كاروبایی دارایی خۆیان بەكاردەهێنن.

لە ڕاپرسییەكەدا هەزار گەنج بەشداریان كردووە كە تەمەنیان لە نێوان 18 تاكوو 24 ساڵیدایە و نیوەی زیاتر لە گەنجەکان پێیانوایە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرچاوەی دروستیان تێدایە لەسەر رێكخستنی دارایی مرۆڤەكان.