عێراق.. 38 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 38 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2 هەزار و 906 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/9/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 906 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 989 کەسیش چاکبوونەتەوە، 38 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 984 هەزار و 399 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 877 هەزار و 261 کەس چاک بوونەتەوە و 21 هەزار و 949 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.