باج له‌سه‌ر ته‌ماته‌ و خه‌یارى ده‌ره‌كى لاده‌بردرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

باج له‌سه‌ر ته‌ماته‌ و خه‌یارى ده‌ره‌كى لاده‌بردرێت

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێك له‌باره‌ى لادانى باج له‌سه‌ر خه‌یار و ته‌ماته‌ى ده‌ره‌كى ده‌رده‌كات.

به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌رهه‌مه‌كانى خه‌یار، ته‌ماته‌، باینجان، بامیه‌ و بیبه‌ر، باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنیان لادرا.

ساڵانه‌ بۆ فرۆشتنى زیاترى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان و زیاننه‌گه‌یشتن به‌ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باج ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، یان قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنیان ده‌كات.


ده‌قى نووسراوه‌كه‌: