كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خانمانی دووگیان ئەم وەرزشە بكەن

 

ئەگەری زۆرە خانمان لە قۆناغی دووگیانیدا ڕووبەڕووی هەندێك كێشە و نەخۆشی ببنەوە، بەڵام بۆ مسۆگەربوونی تەندروستیی زیاتر، پێوستە خانمانی دووگیانیش وەرزش بكەن و یەكێك لەو وەرزشانەش کە سوودی زۆر بە خانمانی دووگیان دەگەیەنێ، پیاسەی رۆژانە، یاخود رۆشتنە بە پێ.

پزیشكان سەبارەت بەم جۆرە وەرزشە، بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن، ئەم وەرزشە كاریگەریی باشی هەیە لەسەر كێشی خانمانی دووگیان، واتە كێشیان زۆر زیاد ناكات،.

زۆربەی خانمان لە كاتی دووگیانیدا رووبەڕووی كێشەی قەبزی دەبنەوە، بەڵام بەردەوامبوون لەسەر ئەم وەرزشە، دووریان دەخاتەوە لەم كێشەیە.

لەكۆتاییدا، وەرزش ماسوولكەكانی خانمان بەهێز دەكات و بەهێزبوونی ماسوولكەكانیش كاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر پڕۆسەی لەدایكبوونی كۆرپەكە، واتە بەئاسانی لەدایك دەبێت.