كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ماڵپەڕی بلومبێرگ ریزبەندی خێزانە دەوڵەمەندەكانی جیهان بڵاو دەكاتەوە

 

ماڵپەڕی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی ریزبەندی 25 خێزانە دەوڵەمەندەكانی جیهانی بڵاوكردەوە كە زۆربەیان لە وڵاتی ئەمریكیان.

لە ریزبەندییەكە بنەماڵەی واڵتۆن لە پلەی یەكەمین دایە، كۆی گشتی سامانەكەیان دەگاتە 238،2 ملیار دۆلار و خاوەنی زنجیرە بڕاندەكانی (ولمارت)ن لە جیهاندا.

لە پلەی دووەمیشدا بنەماڵەی مارس دێن كە كۆی سامانەكەیان دەگاتە 141،9 ملیار دۆلار و خاوەنی بڕاندی (مارس)ن كە تایبەتە بە شیرنەمەنی.

لە ناو ریزبەندی ئەو 25 بنەماڵە ملیاردێرە كە ماڵپەرەكە ناوی هێناون، بنەماڵەی ئال سعود لە میرنشینی سعودیە لە پلەی پێنجەمینن، كۆی گشتی سامانەكەیان دەگاتە 100 ملیار دۆلار.