باكووری كوردستان.. بەهۆی وشكەساڵییەوە نرخی فستق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

باكووری كوردستان.. بەهۆی وشكەساڵییەوە نرخی فستق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە

 

بەهۆی بوونی وشكەساڵییەكی زۆر لە بەشێكی زۆری شارەكانی باكووری كوردستان، بەرهەمهێنانی فستق زۆر كەمی كردووە، ئەمەش هۆكارێكە تا نرخی فستف زۆر بەرز ببێتەوە.

لە سیرتی باكووری كوردستان، كە سەرچاوەیەكی سەرەكی بەرهەمهێنانی فستقە لە توركیا، نرخی یەك كیلۆ فستق بۆ 90 لیرەی توركی بەرزبووەتەوە، لە كاتێكدا پارساڵ نرخەكەی 70 لیرە بوو.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، بەرهەمهێنانی فستق لە سیرت بۆ 50٪ كەمی كردووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی دروست كردووە.

نرخی یەك كیلۆ فستق بۆ ناوەخۆی توركیا 90 لیرەی توركییە، بەڵام بۆ دەرەوەی توركیا بە 120 لیرە دەفرۆشرێت.

ماڵپەڕی T24ی توركی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی كەمی بەرهەمهێنانی فستق لە سیرت، ئەگەری زۆرە نرخەكەی لە ناوەخۆی توركیا بۆ زیاتر لە 100 لیرە بەرزبێتەوە.