عێراق.. 42 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 42 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێ هەزار و 81 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/9/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 81 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 454 کەسیش چاکبوونەتەوە، 42 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 981 هەزار و 493 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 872 هەزار و 272 کەس چاک بوونەتەوە و 21 هەزار و 911 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.