عێراق.. پۆلیس پیاوێک ناچار دەکات دان بە کوشتنی ژنەکەی بنێت و ژنەکەش دەگەڕێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. پۆلیس پیاوێک ناچار دەکات دان بە کوشتنی ژنەکەی بنێت و ژنەکەش دەگەڕێتەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای بابل پیاوێک ناچار دەکەن دان بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا بنێت و ژنەکەش دەگەڕێتەوە.

عیسا عەتوانی، رۆژنامەنووسی عێراقی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: هاوسەری پیاوێکی خەڵکی بابل چەند مانگێک پێش ئێستا ون ببوو و پۆلیس هاوسەرەکەی دەستگیر کردبوو.

عیسا عەتوانی ئاشکرای کردووە، کە پۆلیسی بابل بە زەبری ئەشکەنجەدان، پیاوەکەی ناچار کردووە دان بە کوشتن و دواتر سووتاندنی تەرمی هاوسەرەکەی و لەناو رووبار فڕێدانیدا بنێت و دواتر دادگا لەسەر بنەمای دانپێدانانەکە، سزای بۆ پیاوەکە دەرکردبوو.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وێنەی پیاوەکە و گرتەی ڤیدیۆیی دان پێدانانەکەی لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن پەخشکران.

هەروەک عیسا عەتوانی رایگەیاندووە، هاوسەری پیاوەکە بەر لە چەند رۆژێک گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە نەکوژراوە و پیاوەکە لەژێر ئەشکەنجەی پۆلیس دان پێدانانەکەی کردووە و رۆژی دووشەممە 20-9-2021 ئازاد کراوە.

روان سالم، ژنە چالاکوانی عێراقی بابەتەکەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی دووبارە بڵاو کردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: پێویستە وەزیری ناوخۆی عێراق ”ئازا بێت و دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە“.

روان سالم بە پێویستی دەزانێ سەندیکای رۆژنامەنووسان، وەزارەتی ناوخۆ و دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەو رووداوە لە ئەستۆ بگرن.