سوودان.. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سوودان.. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی درا

ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندەی هێزی زرێپۆشی سوپای سوودان هەوڵیان دا کودەتایەکی سەربازی بکەن، بەڵام شکستیان هێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-9-2021، ئەفسەر و فەرماندەکان هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی رادیۆی فەرمیان دا، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی خوارد.

محەمەد فەکی سلێمان، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: کودەتاکە شکستی هێناوە و هەموو کاروبارەکان لەژێر کۆنترۆڵدان.

محەمەد فەکی سلێمان هەروەها رایگەیاندووە: "بەم زووانە" دەست بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هەوڵی کودەتاکەوە لەگەڵ پلانداڕێژەرانی دەکەن.

پێشتریش لە رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان کودەتای راگەیاند و عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی لەسەر کار لادا، دواتر ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان حکوومەتێکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی، پێک هێنا.