بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21/9/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 22/9/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسى هاووڵاتییانیشى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى پله‌ى گه‌رما یه‌ك پله‌ى سیلیزى داده‌به‌زێت و خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت.