بەوێنە.. دوو کاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دوور دەخرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. دوو کاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دوور دەخرێنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو کاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، دوور دەخاتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

کۆمسیۆن لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، هەریەک لە کاندیدان محەمەد مەهدی عەبد عامری، کاندیدی بزووتنەوەی عێراقی نیشتمانی و سەڵاح موجبیل تاهیر سویدی، بەهۆی پابەندنەبوون بە بنەماکانی هەڵبژاردن، لە پرۆسەکە دوور خراونەتەوە.

کۆمسیۆن هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو دوو کاندیدەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە: ئەو دوو کاندیدە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، هێرشیان کردووەتە سەر دادگاکان، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوە و هەژمارنەکردنی دەنگەکانیان، دراوە.

بڕیارە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت. لەو هەڵبژاردنەدا، سێ هەزار و 244 کەس رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.