بەوێنە.. یەکەم کافتریای تایبەت بە ژنان لە مووسڵ دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. یەکەم کافتریای تایبەت بە ژنان لە مووسڵ دەکرێتەوە

لە شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا، یەکەم کافتریای تایبەت بە ژنان کرایەوە.

کافتریاکە لەناو باڵەخانەیەی ناوچەی (مەجموعەی سەقافی) لە بەری چەپی مووسڵ کراوەتەوە و تێیدا خواردن، خواردنەوە گەرم و ساردەکان پێشکەشی کڕیارەکان دەکرێت.

سەهبا نزار، خاوەنی کافتریاکە بە ئاژانسی (سپۆتنیک)ی راگەیاندووە: لە کافتریاکە بەشێکی تایبەت منداڵ هەیە و ژنان لەو کاتەی لە کافتریاکەن، دەتوانن بە ئازادی و دوور لە ژاوەژاوی منداڵان دابنیشتن و گفتوگۆی خۆیان بکەن.

کردنەوەی ئەو کافتریایە کە بەشی کتێبخانە و بەشێکیش بۆ نمایشکردنی کاری دەستیی ژنان تەرخان کراوە، لە کاتێک دایە، کە شاری مووسڵ لە نێوان 2014 - 2017 لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە داگیر کرابوو و ئەو رێکخراوە شارەکەی بە پایتەختی خۆی دانابوو.

لە کاتی داگیرکاریی داعش لە مووسڵ، ژنان بە هیچ شێوەیەک نەیاندەتوانی بەبێ بوونی پیاوێکی مەحرەم، لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.