سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار دیناری بۆ دوو بەنداو تەرخان کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار دیناری بۆ دوو بەنداو تەرخان کرد

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/9/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی شه‌ش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق".

ئاماژە بەوەش کراوە: "هه‌ریه‌ك له‌م به‌نداوانه‌ بڕی سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌ و ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت".

شایانی باسە لەماوەی دوو رۆژی رابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) و دروستکردنی بەنداوی بەستۆڕەی لە پارێزگای هەولێر دەکرد.

پێشتر ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان ئاشكرای كردبوو، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 13 ملیار دیناری بۆ 12 بەنداو تەرخان كردووە، ئەو بەنداوانە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، گوتیشی: "هەندێک لەو بەنداوانە ئەمساڵ تەواو دەکرێن، ئەوانی دیکەش رێژەیەکی باشیان لێ تەواو دەکرێ، تەواوکردنی ئەو بەنداوانە زۆر گرنگە، چونکە کێشەکانی كەمئاوی کەمتر دەبنەوە".