لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران

بە هۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کاروانی کۆڵبەران لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

رێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، كە كار و چالاكییەكانی زیاتر ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە: "بەهۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا لانیکەم دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندێکی ئورمیە کوژران و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "ئەو دوو کۆڵبەرەی کە کوژراون بە ناوەکانی (ئالیشان حەیدەری) تەمەن 18 ساڵ و (سۆزدار ئەحمەدی) تەمەن 21 ساڵ کە سۆزدار مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو".

شایانی باسە ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی کووران-ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بوون و هەتا ئێستا ناسنامەی باقی کۆڵبەرەکان ئاشکرا نەبووە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لانیکەم پێنج کۆڵبەری دیکەیان دەستبەسەر کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی 2021وە تا ئێستا (٩ مانگ) لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ورمێ، چالدێران، ماکۆ و کۆتۆڵ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژراون و شەش کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون و هاوکات ساڵی ڕابردووش لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 52 کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.