60 خانه‌واده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هاتنه‌ ریزه‌كانی پارتییه‌وه
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

60 خانه‌واده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هاتنه‌ ریزه‌كانی پارتییه‌وه

زیاتر له‌ 60 خانه‌واده‌ له‌ نێو چه‌ند لایه‌نێكی سیاسییه‌وه، له‌ سنووری لقی 24‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كرد‌ و به‌ڵێنیان دا له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقدا ده‌نگ به‌ پارتی بده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/9/2021، لقی 24ـی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ زیاتر لە 60 خانەوادە لە ناو چەند لایەنێکی سیاسییه‌وه‌، كه‌ خەڵکی گوندی سپیلکەی دۆڵی بالیسانن، هاتنە ڕیزەکانی پارتییه‌وه‌.

هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی کارگێڕانی لق و هەڤاڵ بارزان بەرپرسی ناوچەی بالیسان، پێشوازییان لە زیاتر له‌ 60 خانەوادەی گوندی سپیلکەی دۆڵی بالیسان كرد، کە دانیشتووی هەولێر و بالیسانن، لە ناو چەند لایەنێکی سیاسییه‌وه‌ هاتنه‌ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌.

بەرپرسی لقی24ی سەفین، وێڕای بەخێرهاتن، پێی ڕاگەیاندن کە پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، ماڵەگەورەی هەموانە و هەموو کات دەرگای واڵایە بۆ هەر کوردێکی نیشتمانپەروەر، کە خزمەت بە خاك و نیشتمان بكات.

هەریەک لەو خانەوادانه‌، سوپاسی ئەو پێشوازیەیان کرد و لەهەمان کاتدا پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆیانیان بۆ پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات کردەوە و بەڵێنیان دا لە ڕۆژی دەنگدان، دەنگ بدەن بە پارتی.

May be an image of 6 people, people sitting, people standing and indoor

 

May be an image of 10 people, people standing and indoor

May be an image of 7 people, people standing and outdoors

 

May be an image of 1 person, standing, sitting and indoor

 

May be an image of 14 people, people sitting and people standing