پەنگوینەکانی ئەفریقیا هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەنگوینەکانی ئەفریقیا هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە

بکوژەکە لەوە بچوکترە، کە مەزەندە دەکرێ

دەیان پەنگوین لە باشووری ئەفریقیا هەڕەشەی لەناوچوونیان لێ دەکرێ دوای ئەوەی لە کەنار دەریای کیپ تاون لەلایەن پۆرە هەنگێکەوە هێڕشیان کراوەتە سەر.

خەڵکی شارۆچکەی سیمۆن لە نزیک کیپ تاون، کە شوێنی سروشتی ژیانی پەنگوینەکان، 63 بەتریقیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە. دەیڤد رۆبێرتس ڤێتێرنەر لە لێدوانێکی بۆ (فرانس پرێس) گوتی: "دوای ئەوەی لە هۆکاری مردنی پەنگوینەکانیان کۆڵییەوە دەرکەوتووە، کە مێشەنگوین بە لاچاوی پەنگوینەکانەوە داوە".

بەڕێوەبەری پارکی نیشتمانی ئەفریقیای باشوور، رایگەیاند: "نموونەی باڵندەکان نێردراون بۆ پشکنینی نەخۆشی و ژەهراوی بوون و هیچ برینداربوونێکی جەستەیی دەرەکیش لە پەنگوینەکان نەدۆزراونەتەوە".

پەنگوینەکان، کە لە کەنار و دوورگەکانی ئەفریقیا دەژین لە لیستی سووری یەکێتی نیودەوڵەتی بۆ پارێزگاریکردن لە سروشت هاتووە، واتە رووبەڕووی مەترسییەکی زۆری لەناوچوون دەبنەوە.