كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ساڵانە ملیارێک تەن خۆراك بە فیڕۆ دەچێت

 

دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە كە ساڵانە بەهۆی نەبوونی هۆشدارییەكی نا تەندروست نزیكەی یەك ملیار تەن خۆراك لە جیهاندا بە فیرۆ دەچێت.

دامەرزاوەی (کۆلدیریتی) لە وڵاتی ئیتاڵیا كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتییە و ساڵانە شیكاری جۆراجۆری زانستی بڵاو دەكاتەوە، لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بابەتی بە فیرۆچوونی خۆراك ئێستا یەكێكە لە كێشە هەرە سەرەكییەكانی وڵاتان و لە سەر ئاستی لوتكەی وڵاتان ساڵانە كۆنگرەی تایبەتی لەمبارەیەوە دەكرێت.

ئەم دامەزراوە رایگەیاندووە لەگەڵ ئەوەی كە ساڵانە 2.37 ملیار لە دانیشتووانی جیهان بەپێی پێویست خۆراكی بە دەست ناگات كەچی لە هەمانكاتدا ساڵانە نزیكەی یەك ملیار تەن خۆراك بە فیرۆدەچێت.

دامەزراوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو لەگەڵ ئەوەی بەفیرۆچوونی خۆراك زیانێكی گەورە بە ئابووری وڵاتان دەدات، بەڵام لە هەمان كاتیش زیانێكی گەورەی هەیە لەسەر ژینگەی وڵاتان.