تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان مووچەخۆران ئاگادار دەكاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان مووچەخۆران ئاگادار دەكاته‌وه‌

 بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی سنووری شاری کەلار و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی لە بانکی شێروانە مووچە وەردەگرن، ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بکەن، بە مەبەستی دروستکردنی ناسنامەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆیان".

 بەڕێوەبەرایەتییەكە جەختی كردووەتەوە، پێویستە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان خۆیان ئامادە بن بە مەبەستی بینین و پەنجەمۆر.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەبێت ئەو كەسانە چەند پێداویستییەك لەگەڵ خۆیان ببەن، وەكوو "پێناسی باری شارستانی، یان کارتی نیشتمانی، کۆپی و ئەسڵییش، کارتی زانیاری/ نیشتەجێبوون، کۆپی و ئەسڵی، یەک وێنەی مامەڵە تازە".

  شایانی باسە، 88 هه‌زار كه‌سه وه‌كوو خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت لەلایەن حكوومەتی  هەرێمی كوردستان مانگانە مووچەیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.