هۆشیار زێباری: ئێمە وەک پارتی باوەڕی قووڵمان بە خەڵکی کوردستان و کادیرانی خۆمان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هۆشیار زێباری: ئێمە وەک پارتی باوەڕی قووڵمان بە خەڵکی کوردستان و کادیرانی خۆمان هەیە

"سەرۆک بارزانی لە نووسینەوەی دەستوور و بونیادنانەوەی عێراقی نوێدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا"

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 20/9/2021 لە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە قەزای ئاکرێ، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکبەتی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد ئێمە وەک پارتی باوەڕی قووڵمان بە خەڵکی کوردستان و کادیرانی خۆمان هەیە، بۆیە دەبێ کار بۆ ئەوە بکەین کە هەر چوار کورسییەکەی بازنەکە ببەینەوە.

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: "هەوەک هەموان دەزانین بازنەی ئاکرێ، بەردەڕەش خاوەنی چوار کورسییە، پێویستە ڕێکەوتی 10/1/2021 ئێمە هەر چوار کورسییەکەی ئەم سنوورە ببەینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کاری بۆ بکەین و زەحمەت بکێشین و خۆمانی بۆ ماندوو بکەین، بۆیە دەبێ بازنەی ئاکرێ بە سادە وەرنەگرین و دەبێ هاوئاهەنگییەکی ابشمان پێکەوە هەبێت".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر ئێمە بمانەوێ ئەو کورسییانەی پێویستمان بیبینەوە، یەک مەرجی دەوێت کە ەئویش ئەوەیە ئێوە لە ڕێکەوتی 10/10 بە باشی و گەرموگوڕییەوە بەشداری بکەن و بە چوونی ئەو چوار نوێنەرەمان بۆ پەرلەمان و بەغدا سەری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتیمان زیاتر بەرزتر دەبێت".

هۆشیار زێباری گوتیشی: "هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە و بایەخی خۆی هەیە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لە هەموان گرنگترە، چونکە ئێمە وەک پارتی و سەرکردایەتییەکەی لەبەردەم تاقیکارییەکی مەزنداین و لەم تایکردنەوەیەشدا دەبێ سەربەکەوین، بێگومان ئەنجامێکی زۆر باشمان دەبێت".

ئێمە بێگومان باوەڕمان بە توانایی خۆمان و خەڵک، کادیر، لایەنگرانی و دۆستانی خۆمان هەیە، بەڵام خەڵکێکی دیکە لە دەرەوەی ئێمە هەن، کە چاوەڕوانییان زۆرترە و دەیانەوێت ڕەوشی کوردستان و پاشەڕۆژ باشتر ببێت، ئەگەر ئێمە کاری ابشتر بکەین، ئەوانیش دەبنە دۆستی ئێمە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ هەماهەنیگمان هەبێت و مونافسە لە نێوانماندا نەبێت و هەموو هەوڵمان دەبێ ئەوە بێت هەر چوار نوێنەر سەربکەون".

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی ڕاشیگەیاند: "ئێمە ڕکابەریمان لەگەڵ هەڤاڵانی خۆمان نییە، بەڵکوو ڕکابەریمان لەگەڵ مونافس و دژبەرانی خۆمانە، کاتێکیش ڕێوشوێنەکان بڵاو ببنەوە، بە روونی دەردەکەوێت کە کارەکان چۆن دەچنە پێشەوە".

لەبارەی گرنگیی هەڵبژاردنی ئەمجارەوە هۆشیار زێباری گوتیشی: "چونکە لەراستیدا گەلێک ناحەز و نەیار دەوری پارتی کەم بکەنەوە، بۆیە ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا ئێمە ئەنجامێکی باشمان هەبێت، کاتێک دەچینە بەغدا بۆ کارکردن ئەو عێراقە نوێیەی کە ئێمە مەدحی دەکەین هەر سەرکردایەتیی ئەم پارتییە دەوری سەرەکیی لە بونیادنانیدا هەبووە و لەڕاستیدا ئێمە ئەم عێراقی نوێیەمان دروست کردەوە، هەر ئەم دەستوورەی کە شانازیی پێوە دەکەین، جەنابی سەرۆک بارزانی و شاندی کوردستان لە نووسینەوەیدا دەوری سەرەکییان گێڕاوە و ئێمە هەموومان وەک یەک تیم پێکەوە کارمان کرد، هەتا ئەو دەسکەوتە بەدەست هات".

هۆشیار زێباری ڕاشیگەیاند: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە دواڕۆژێکی خۆش و شایستە بۆ خەڵکی خۆمان دابین بکەین، هەروەک لە دروشمەکانیشماندا هاتووە، دەبێ وڵاتێکی ئاوەدان و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو لایەک دابین بکەین، کەواتە کێ ئەو دەسکەوتانە دەپارێزرێت، بە کاری کردەیی و بەهێزکردنی پارتی دەکرێت و خەڵکێ ئێمەش خاوەن غیرەت و توانایی و جوامێرییە".