له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەست بە دروستکردنی پرۆژەی به‌نداوی به‌ستۆڕه له شاری هه‌ولێر دەکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/9/2021، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كردووه، تێیدا هاتووه: "له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه ده‌كرێت".
ئاماژە بەوەش دراوە: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینی پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، گوژمه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت".