کامێرای چاودێریی خێرایی لە ڕێگەی هەولێر- كۆیە دادەندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کامێرای چاودێریی خێرایی لە ڕێگەی هەولێر- كۆیە دادەندرێت

کامێرای چاودێری خێرایی بە سیستەمێکی مۆدێرن، لە ڕێگەکانی دەرەوەی شاری کۆیە دادەندرێن.

بەپێی راگەیاندراوێكی هاتوچۆی كۆیە، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە و بەرپرسی کامێڕای چاودێری خێرایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر کۆ بوونەتەوە.

بەرپرسی کامێڕای چاودێریی خێرایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دانانی كامێرای چاودێری خێرایی كردووە.

لە راگەیاندراوەكە هاتووە: "بۆ کەمکردنەوەی خێرایی و ڕووداوەکانی ھاتوچۆ، سیستەمێکی مۆدێرن بۆ کامێڕای چاودێری خێرایی لە ڕێگەکانی دەرەوەی شاری کۆیە و چەند کامێڕایەکی جێگر لە شەقامەکانی کۆیە دادەندرێن".

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە گوتیشی: "ھەموو ھەوڵێك دەدەم تا ڕێژەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ بۆ نزمترین ئــاست کەم بکەینەوە بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ کەس نەبێتە قوربانی، بەپێی تـازەترین ئـــامار بەکارھێنانی خێرایی زۆر و لەڕادەبەدەر ھــۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانن".

 كامێرای چاودێری هاتوچۆ بە رێنماییەك لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ دەركراوە، سەرەتا غەرامەی هاتوچۆ هەمووی وەكوو یەك بووە، بەڵام  دواتر دەستكاری كرا، ئێستا كەمترین سزای لێدان لە كامێرای هاتوچۆ 60 هەزار دینارە و بەپێی خێرایی ئۆتۆمبێلیش بڕی سزاكە زیاد دەكات تاكوو سەرووی 200 هەزار دینار.